بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قاسم ئه‌عره‌جى‌و وه‌فده‌كه‌ى یاوه‌رى، بەدواداچون بۆ جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی ئەمنیی عێراق‌و ئێران گەیشتنە هەولێر.
دوای ئەوەی هێزێکی پێشمەرگەی پارتی و هێزی سنوورەڤانی عێراق چوونە سنووری برادۆست و بنکەی حزبەکانی دژبەری ئێرانیان تێکشکاند ئاڵۆزی لە نێوان پارتی و پەکەکە دروستبووە و هەڕەشە لە یەکتر دەکەن.
شارپرێس نووسی: دوێنێ میدیاى نزیك له‌پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه) بڵاویكرده‌وه، ئه‌گه‌رى پێكدادانى نێوان پەکەکە له‌گه‌ڵ پاسه‌وانى سنوور (كه به‌هێزى سه‌ر به‌پارتى ناویان برابوو)و هاوكات هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى سه‌ر به‌پارتیش هه‌یه.
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ش ڕاگه‌یه‌نرا، دوێنێ له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رو به‌رپرسه حزبیه‌كانى پارتیه‌وه له‌كوێستانه‌كانى برادۆست، كۆچه‌ریه‌كان ئاگاداركراونه‌ته‌وه، له‌ماوه‌ى كه‌متر له24 كاتژمێر ناوچه‌كه به‌جێبهێڵن به‌هۆى ئه‌وه‌ى شه‌ڕێكى قورس ڕوو ده‌دات.
په‌كه‌كه پێشتریش ڕایگه‌یاندبوو، "ئه‌گه‌رى شه‌ڕى براكوژى له‌و سنوره بونى هه‌یه له‌سه‌ر ده‌ستى پارتى به‌پشتیوانى توركیا، بۆیه داواده‌كه‌ین ڕێگریى له‌جوڵه‌ى هێزه‌كانى پارتى بكرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌ر پێشڕه‌ویه‌كى زیاتر بكرێت، ئێمه وه‌ڵامى قورسمان ده‌بێت"
Your Comment