AP ١٤٠٢ خەرمانان ١٦ ٠٩:٢١

مێهر لێکی دایەوە؛

لە دەیرەزوور چ ڕوویداوە؟ چالاک بوونەوەی سێ گۆشەی شکست خواردوو لە ڕۆژهەڵاتی سووریا

لە دەیرەزوور چ ڕوویداوە؟ چالاک بوونەوەی سێ گۆشەی شکست خواردوو لە ڕۆژهەڵاتی سووریا

بەڵگەکان نیشانی دەدات کە ئامێرگەلێک وەکوو دروست کردنی ئاژاوە، پیلان، یارگیری دەستێوەردانانەی ئەمریکا و تورکیا، بووەتە سەرەکی ترین کێشەی ناوچەی باکووری و ڕۆژهەڵاتی سووریا.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: دەیرەزوور ل ڕۆژانی دواییدا، هەندێک نائارامی و پێکدادانی بەخۆوە بینی کە زیاتر لە 60 کوژراوی بەدواوە بوو. ماوەیەکێک کە بەشێک لە عەشیرە عەرەبەکان لە دەیرەزوور، لە دژی هێزەکانی هەسەدە هەستاونەتەوە.

سەرچاوە نەوتییەکانی دەیرەزوور و قاچاخ و فرۆشی ئەو سەرچاوەگەلە لەلایەن هەسەدەوە و ڕیگەنەدان بە عەرەبەکان لە دامەزراندن لە پۆستەکانی کۆنترۆڵی ناوچەکە، سەرەکی ترین هۆکارەکانی ئەو کێشە و پێکدادانەیە.

دیپلۆماتی ئەمریکی هەڵەداوان چووە ئەو ناوچە

بەشێک لە عەشیرە عەرەبەکان هاوکات لەگەڵ پێکدادان لەگەڵ هەسەدە داوای چوونە دەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەشیان کردووە. هەر بە ئەو هۆکارەوە بوو کە بەرپرسانی باڵای ئەمریکا بە مەبەستی لێکدانەوەی لایەنەکانی ئەو پێکدادانە ڕۆژی یەکشەممە چوونە دەیرەزوور.

بە گوێرەی هەواڵێک کە سەرچاوە عەرەبی و کوردییەکان بڵاویان کردووەتەوە، ئاتان گولدریچ جێگری ڕاوێژکاری وەزیری دەرەوەی ئەمریژا لە کاروباری سووریا و ژێنراڵ جوئل بی وول سەرۆکی هاوپەیمانی دژەی داعش لەگەڵ سەرۆک عەشیرە حەرەبەکان و فەرماندەکانی هەسەدە دیداریان کرد. ئەوان بەڵێنیان دا کە بۆ چارەسەر ئەو کێشەگەلە گفتوگۆ دەست پێدەکەن. بەڵام سەبارەت بە کێشەی ئابووری کە بەشێکی بەهۆی بوونی سەرابزانی ئەمریکی و دزینی سەرچاوە نەوتییەکانی ئەو ناوچەیەیە، هیچ باسێکی ڕوونیان نەکرد.

لە مانگی ڕابردوو دەستگیری فەرماندەیەکی عەرەب لەلایەن هەسەدەوە، بووە هۆی ئاڵۆزی لە نێوان کورد و عەرەبەکان . ئەمریکاش هیچ هەوڵیکی بۆ بەرگری لە هێزەکانی پاڵپشتی خۆی واتا هەسەدە ئەنجام نەدا.

ڕوانینی تورکیا بە گۆڕانکاریەکانی باکووری سووریا

هاوکات لەگەڵ بەرز بوونەوەی ئاڵۆزییەکان لە دەیرەزوور، تورکیا بە هێرشی درۆن توانی چەند فەرماندەی کورد لەناو ببات. دەوترێت تورکیاش بە شێوەی ئامانجدار دەستی هەیە لە ئاڵۆزییەکانی دەیرەزوور و بەهاندان و پڕچەک کردنی ئەو دەستە عەرەبە کە نەچوونەتە ڕیزی هەسەدەوە هەوڵی ڕووبەڕوو کردنیان لە بەرانبەر پەکەکە و ئەمریکا دەدات.

عەشیرە عەرەبەکان پێیان وایە کە خەڵکی دەیرەزوور سەرجەم عەرەبن و بوونی پەکەکە و ئەمریکا لە ئەو ناوچە قبووڵ ناکەن.

لە 27 ی ئووت، هەسەدە بە بیانووی بەرەنگار بوونەوەی داعش لە دەیرەزوور چەند ئۆپراسیۆنیان ئەنجام دا. بەڵام عەشیرە عەرەبەکان لە دژی هەسەدە چەکیان هەڵگرت و پێکدادان ڕووی دا. تورکیا هاوکات بە بەکارهێنانی درۆن و تۆپخانەی سنووری هێرشی کردە سەر منبەج و تل تەمر. سەرۆک عەشیرە عەربەکان لە ناوچەی عەفرین و چەند ناوچەی دیکە لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا دیداریان کردووە و دەوترێت کە زیاتر لە چوارسەد کەس لە ئەو ناوچە لەلایەن تورکیاوە لە باری سەربازییەوە پەروەردە کراون و بەڵینی مووچەیان پێدراوە.

چالاکی سێ گۆشەی شکست خواردوو لە باکووری سووریا

ڕووداوەکانی ئەم دواییە لە دەیرەزوور نیشانی داوە کە سێ گۆشەی شکست خواردوو، لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هێشتا خەریکی هەڕەشە لەسەر ئاسایشی خەڵکی ناوچەکەن. ئەو لایەنە شکست خواردووە بریتین لە:

  1. ئەمریکا کە سەرەڕای تێچووی زۆر، نەیتوانی بەرانبەر هێزی ناوچەیی بەرەی بەرخۆدان و ڕووسیا بوەستێت و شکست خوارد بەڵام توانای ڕاگەیاندنی شکستیشی نییە و بە بێ بەرنامە و هیچ پلانێک لە سووریا ماوەتەوە.
  2. تورکیا کە هەر سەرەتای قەیرانی سووریاوە زاتر لە 200 هەزار کەسی لە دژی بەشار ئەسەد پڕچەک کردو بەدوای ڕووخانی دەسەڵاتی ئەسەدەوە بوو و ئێستاش بە گۆڕینی ستراتیژی بەدوای ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ بەشار ئەسەدە بەڵام یەکێک لە گرینگترین و سەرەکی ترین مەرجەکانی ئەسەد بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندی چوونە دەرەوەی تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا لە ئەو وڵاتەیە.
  3. پەکەکە لە ساڵانی دواییدا هەم لە عێراق و هەم لە سووریا خەساری زۆری لە شەڕی لە گەڵ تورکیابەرکەوتووە. بەڵام ئەو گرووپە دوای قەیرانی سووریا بە هاودەستی لەگەڵ ئەمریکا خەریکی بەتاڵان بردنی سەرچاوە نەوتییەکان، چەکدار کردنی منداڵان و میرمنداڵان و تێکدانی ئاسایشی سووریایە. یەکێک لە تاکتیکەکانی پەکەکە ڕئکخستنی چەندین و چەند ناوەند و و دامەزراوە لە ژێر ناوی جیاوازە بۆ ئەوەی کە نیشانی بدات کە ئەمانە پێوەندیان بە پەکەکەوە نییە و خەڵکین. یەکێک لە ئەو دامەزراوەگەلە گرووپێک بە ناوی ئەنجومەنی مەدەنی دیمۆکراتیکی دەیرەزوورە کە دوێنێ بە دەرکردنی بەیاننەیەک داوای پاڵپشتی لە هەسەدەی کردووە بۆ دابینی ئاسایشی ناوچەکە. لە ئەو بەیاننامە داوا لە خەڵک کراوە بە مەبەستی بەرەنگار بوونەوەی داعش و هێزە بیانییەکان لە هەر جۆرە جووڵەکەی بەرگری لە ئۆپراسیۆنی هەسەدە پاڵپشتی دەکەن.

هۆکارەکانی سەرەوە ڕۆڵی فراوانیان لە نائەمنی و ناسەقامگیری سووریا هەیە و بەڵگەکان نیشانی دەدات کە ئامێرگەلێک وەکوو ئاڵۆزی و کێشە و یارگیری دەستیوەردانانەی ئەمریکا و تورکیا، بووەتە سەرەکی ترین کێشەکانی ئەو ناوچە.

News Code 47221

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha