AP ١٤٠٢ گەلاوێژ ٨ ١٤:٠٠

بە تاوانی وەرگرتنی خەڵات لە وڵاتانی بیانی؛

تورکیا دۆسیەیەکی نوێی دادوەری بۆ لەیلا زانا کردەوە

تورکیا دۆسیەیەکی نوێی دادوەری بۆ لەیلا زانا کردەوە

دۆسیەیەکی نوێی دادوەری لە دژی لەیلا زانا بە تاوانی وەرگرتنی خەڵات لە وڵاتانی بیانی لە دادگای سزادانی ئەنقەرە کراوەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دادستێنی ئەنقەرە لە دادگای سزادانی ئەو شارە دۆسیەیەکی نوێی بۆ لەیلا زانا سیاسەتوانی کورد، بە تاوانی وەرگرتنی خەڵات لە وڵاتانی دەرەکی، و بانگەشە بۆ ڕێکخراوی تیرۆریستی کردووەتوەوە.

بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، ئەو دۆسیە بە پێی مادەیەکی سزادان کە وەرگرتنی خەڵات لە وڵاتانی جیانی تاوانە کراوەتەوە کە یەک تا سێ ساڵ زیندانی هەیە و هەروەها لە ئەو سزانامەدا 5 لێدوانی لەیلا زانا لە کاتی نوێنەرایەتی ناوبراو لە پەرلەمانی تورکیا بە زمانی کوردیش وەکوو بەڵگەی تاوان ناسراوە.

News ID 46781

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha