AP ١٤٠٢ گەلاوێژ ٣ ١٦:٤٨

وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران ئاشکرای کرد:

سەلوان مۆمیکا قورئان سووتێنەرەکەی سوید سیخوڕی ڕژێمی زایۆنییە

سەلوان مۆمیکا قورئان سووتێنەرەکەی سوید سیخوڕی ڕژێمی زایۆنییە

وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران زانیاری وردی سەبارەت بە سەلوان مۆمیکا قورئان سووتێنەرەکەی سوید ئاشکرای کرد.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاشکرای کرد: سەلوان مۆمیکا ئەو کەسە نگریسەی کە قورئانی لە سوید سووتاند ساڵی 2014 حزبێکی بە ناوی یەکێتی دیمۆکراتیکی سریانی لە عێراق دامەزراندووە.

ئەو پاگەندە دەکات کە نوێنەری سەرەکی و دەنگی مەسیحییەکانی باکووری رۆژاوای عێراقە کەچی کردەوە و‌جووڵە جوماناوی و دژە نیشتیمانییەکانی کۆمەڵگای عێراقی هەستیار کرد و درێژەی چالاکی بۆ نەدرا.

زانیارییە بەدەست هاتووەکان لە ڕژێمی زایۆنی نیشان دەدات کە سەلوان مۆمیکا داوای پەنابەریی لە چەند وڵاتی ئەورووپایی دەکات و وڵامی نادەنەوە بۆیە هەوڵی بەرفراوان دەدات پەیوەندی بە رژێمی زایۆنیەوە بگرێت و بۆ سەلماندنی وەفاداری خۆی بە ڕژێمی زایۆنی و نیشاندانی لێهاتووی خۆی بۆ دەزگای سیخوڕی زایۆنی، سی ڤییەک بۆ خۆی دروست دەکات و خۆی بە گرینگترین دژبەری دەوڵەتی عێراق دەناسێنێت. هەروەها پاگەندە دەکات لە لایەن بەرەی بەرخۆدانی ئیسلامی عێراقەوە بە تاوانی هاوکاری لە گەڵ ڕژێمی داگیرکەری قودس و هەوڵ بۆ پێکهێنانی حکوومەتی سەربەخۆی مەسیحیە ئارامییەکان لە پارێزگای نەینەوا، ماوەیەک دەستبەسەر کراوە.

مۆمیکا بۆ سەلماندنی هەڤگری خۆی بە ڕژێمی داگیرکەری قودس، وێنەی خۆی بە کڵاوی کیپا و وێنەیەک بە ئاڵای ڕژێمی زایۆنی کە لە کڵیسەیەکی عێراق و لەگەڵ ئاڵای یەکێتی دیمۆکراتیکی سریانی هەڵیواسیبوو، بۆ زایۆنییەکان ناردبوو.

دەزگای سیخوڕی ڕژێمی زایۆنی ساڵی 2019ی زایینی بە فەرمی وەریدەگرێت و پەیوەندی هەواڵگری بۆ دروست دەکات. ڕاسپاردەیی سیخوڕی کردن لە بنکەکان و ڕێبەرانی گرووپەکانی بەرخۆدان بە تایبەت لە پارێزگانی نەینەوا لە ئەرکە پێسپێردراوەکانی بووە،

دواتر مۆمیکا دوای پەنابەری دەکات و دەبردرێتە سوید کە بووەتە حەوشەی چۆڵ و پەنامەکی ڕژێمی زایۆنی.

لە ڕاگەیێندراوی پێشووی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێراندا هاتووە کە هاوکات بوونی پڕۆژەی جەنایەتکارانەی سووکایەتی بە قورئان لە لایەن سەلوان مۆمیکا لە سوید لە گەڵ جەنایەتی گەورەی ڕژێمی زایۆنی دژی جەنین و ڕۆخی ڕۆژاوایی و دۆخی ناوخۆیی و قەیراناوی ناوچە داگیرکراوەکان نیشان دەدات ڕاسپاردەیی مۆمیکا بەلاڕێدا بردنی ڕای گشتی موسڵمانانە لە جەنایەتی دڕندانەی زایۆنییەکان.

جەختیش کراوە کە تووڕەیی سەدان میلیۆن موسڵمانی بڕوداری جیهان ، پاشهاتی زیاندارتر دەبێ لە خەڵاتی بە خوێن رەنگینی ڕژێمی زایۆنی بۆ پاشایەتی سوید.

News ID 46727

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha