بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە شارپرێس، دۆخى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان پارتى‌و یه‌كێتى به‌ره‌و خراپى هه‌نگاوى نا.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌وه مه‌ترسى گه‌وره ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "كارگه‌یشتۆته نزیكبونه‌وه‌ى توندوتیژیى‌و پارتیش ده‌یه‌وێت فه‌رمانده‌كانى یه‌كێتى له‌پۆسته‌كانی ناو وه‌زاره‌ته دوربخاته‌وه".
به‌گوێره‌ى وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، دۆخى پارتى‌و یه‌كێتى تادێت به‌ره‌و خراپى ده‌چێت‌و پارتى ده‌یه‌وێت ڕێژه‌ى 47 به53 له‌ناو وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به‌رجه‌سته بكات‌و كارى پێبكات، "به‌ڵام یه‌كێتى نه‌ك ئاماده‌نییه كارى پێبكات، له‌بنه‌ڕه‌تدا ئاماده‌نییه گوێ له‌و داواكاریه‌ش بگرێت".
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه، "پارتى هه‌وڵده‌دات به‌شێك له‌فه‌رمانده‌كانى یه‌كێتى له‌پۆسته باڵاكانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه لابدات‌و خه‌ڵكانى خۆى له‌و شوێنانه دابنێت، هه‌موو ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ش له‌ڕێگه‌ى بریكارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌وه ده‌كرێت".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه زانیارى زیاترى ئاشكراكرد و وتى: "ئه‌وه‌ى پارتى ده‌ستى پێكردووه، پێچه‌وانه‌ى ویستى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعشه‌و له‌ئێستادا دۆخى یه‌كێتى‌و پارتى له‌ناو وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه جێگیرنییه‌و به‌ته‌واوه‌تى تێكچوه‌و ته‌نانه‌ت كارگه‌یشتۆته ئه‌وه‌ى فه‌رمان شكێنى له‌ناو وه‌زاره‌ته‌كه‌دا دروستبوه‌و ئه‌گه‌رى دروستبونى توندوتیژیش به‌رامبه‌ر یه‌كتر ده‌كرێت".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ماوەی ساڵێکە یەکێتى چەند کەسێکی دیاریکردووە بۆ جێگرتنەوەی شۆڕش ئیسماعیل له‌پۆستى وه‌زیرى پێشمه‌رگه، بەڵام سەرۆکی حکومەت ڕازی نەبووە.
Your Comment