بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر دەریادار شەهرام ئێرانی فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەش رایگەیاند کە هاوپەیمانی هاوبەشی هێزی دەریایی ئێران لە گەڵ وڵاتانی ناوچەکە لەوانە عەرەبستان و ئیمارات بەمزوانە رێکدەخرێت.
ڕاشیگەیاند: ئەمڕۆ وڵاتانی ناوچەکە گەیشتوونەتە ئاستێک کە ئەگەر بڕیار بێت ئاسایشیان دابین بێت دەبێ هاوکاری یەکتر بکەن.
دەریادار ئێرانی وتی: سەرەڕای هاوپەیمانی دەریایی نێوان ئێران، رووسیا وچین لە ئاستی ناوچەکەشدا ئێران هاوپەیمانی لە گەڵ وڵاتانی دەوروبەر پێکدێنێت.
ئیمارات، عەممان، بەحرەین، قەتەر، عێراق، پاکستان و هیند لەم هاوپەیمانیەدا دەبن.
Your Comment