AP ١٤٠٢ گوڵان ٢٩ ١٤:٥٢

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەکدا:

گرتنەوەی بەشە ئاوی ئێران لە هیرمەند قبووڵ ناکەین

گرتنەوەی بەشە ئاوی ئێران لە هیرمەند قبووڵ ناکەین

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەکدا جەختی کرد: جێبەجێ نەکردنی ڕێککەوتن و دابین نەکردنی بەشە ئاوی ئێران لە هیرمەند لەلایەن ئەفغانستانەوە، بە هیچ لەونێک قبووڵ ناکەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە بەشە ئاوی ئێران لە هیرمەند بەیاننامەیەکی دەرکرد کە لە خوارەوە دێت:

ڕۆژی ڕابردوو دەسەڵاتدارانی ئەفغانستان بەیاننامەیەکیان سەبارەت بە بەشە ئاوی ئێران لە هیرمەند دەرکردن کە پڕ بوو لە بابەتی پێچەوانە و ناڕاست و وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە توندی ئیدانەی دەکات.

گرێبەستی ئێران و ئەفغانستان سەبارەت بە ئاوی هیرمەند لە ساڵی 1351 ڕاشکاوانە بەشە ئاوی ئێران لە ئەو ڕووبارەی دیاری کردووە. ئەو بەشە مافی یاسایی و دیاری کراوە و ئەفغانستان دەبێت دابینی بکات.

دەسەڵاتدارانی ئەفغانستان بۆ دوو ساڵە ئەگەرچی لەسەر بەڵێنەکان جەختیان کردووە بەڵام لە کردەوەدا جێبەجێیان نەکردووە.

News ID 46029

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha