AP ١٤٠٢ خاکەلێوە ٢٦ ١٤:٤٨

مەزڵۆم کۆبانێ رایگەیاند:

مەرجی دانوستانی کوردی سووریا لە گەڵ تورکیا ئاشکرا بوو

مەرجی دانوستانی کوردی سووریا لە گەڵ تورکیا ئاشکرا بوو

فەرماندەی گشتیی هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) مەرجی دەستپێكردنی دانوستانی لەگەڵ توركیا ئاشکراکرد

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،مەزڵوم عەبدی فه‌رمانده‌ى گشتى هه‌سه‌ده‌ ئاشكرایكرد، دژی هەر ڕێكەوتنێكن كە دەستی ئەنقەرە لەسوریا نەکاتە دەرەوەو خوێنی هێزەكانی سوریای دیموكرات بەفیڕۆ بدات، بەڵام بەمەرجی كۆتاییهێنان بەداگیركاریی‌و گۆڕانی دیمۆگرافی‌و ڕاگرتنی هێرشەكان، ئەوان ئامادەن بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئەنكەرە.

عه‌بدى سەبارەت بەپەیوەندییەکانیان لەگەڵ سوریا ڕونیکردەوە: "پەیوەندیمان لەگەڵ ڕژێمی سوریا هەیەو دەشمانەوێت پەرەی پێبدەین، هەسەدەش هێزێكی سوریایەو بەشێكە لەسیستمی بەرگریكردن لەناوچەكانی وڵاتەکەو ژمارەی چەكدارەكانیشی 100 هەزار زیاترن".

به‌وته‌ى فه‌رمانده‌ى گشتى هه‌سه‌ده‌، "دژی گەڕاندنەوەی پەیوەندییەكانی دیمەشق لەگەڵ وڵاتانی دیكە نیین، پشتیوانیی لەچارەسەری سیاسییانەى کێشەکانى سوریا دەكەین".

News Code 45688

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha