بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، غیاس سورچی ڕایگەیاند: ئەردۆغان بۆ بوونی سەربازی لە ناوچەیەکی بەربڵاو لە هەرێمی کوردستان هەواڵ دەدات تا بتوانێت ئیمپراتۆری عوسمانی کە ئارەزووی دەسەڵاتداری کردنی بەسەر بەشگەلێک لە وڵاتانی دراوسێ لەوانە عێڕاق و سووریای، هەیە، ببووژێێتەوە.
سورچی زیادی کرد: ئەردۆغان سەرەڕای ئیدانە کردنە نێودەوڵەتییەکان و جەختی جیهان لەسەر ڕێز بۆ بڕیارنامە و کۆنواسیۆنە نێودەوڵەتییەکان و نیازپاکی دراوسێیەتی، بە بیانووی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم درێژە دەداتە سیاسەتەکانی خۆی.
ناوبراو وتیشی: تورکیا پەرەدەداتە دزەی سەربازی خۆی لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم و هەر ئەوەش بووەتە هۆی ئاوارەیی خەڵک لە ئەو ناوچانە.
بۆچوونی ئێوە