بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەگوێرەی ناوەندی بومەلەرزەزانی تورکیا، کاتژمێر 6:04 بومەلەرزەکە بە قوڵایی 10 کیلۆمەتر لەسەر ئاستی روی دەریا و بەدوری 856 کیلۆمەتر لەشاری سامسوداغی سەربە پارێزگای ئەنتاکیا بەگوڕی 6.4 پلەی رێختەر لە شاری هاتای رویداوە.
هاوكات، پاش چەند خولەكێك، بومەلەرزەی دوەم لەگوڕی 5.8 پلەی ریشتەر لە شاری هاتای رویدا و بەپێی زانیاریەكانیش، ژمارەیەك باڵەخانە بەهۆی دو بومەلەرزەكەوە روخاون، تاوەكو ئێستاش زەرەر و زیانە گیانیەكان بەوردی نەزانراون.
بەگوێرەی زانیاریەکان، بومەلەرزەکە لەلایەن زۆربەی هاوڵاتیانی تورکیا و بەشێک لە سوریا و لوبنان و بەشێك لە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان هەستپێکراوە.
بۆچوونی ئێوە