دادگای فیدراڵی عێراق دادپەروەریی لە حاند خەڵک جێبەجێ کردووە

نوێنەری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە تویترێکدا لە کاردانەوە بە دەنگی دادگای فیدراڵ لەسەر نایاسایی بوونی پێدانی پارە لەلایەن بەغداوە بە هەرێم، نووسی: دادگای فیدراڵ دادپەروەریی لە حاند خەڵکی عءراق ئەنجام داوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، عالیە نسیف لە پۆستێکدا لە تویتەر، بەرپرسانی دەزگای دادی عێراقی خستە بەردەنگەوە و زیادی کرد: خودا ڕووی ئێوە سپی بکات و کەسێکیش بڕایرەلانی دادگا جێبەجێ نەکات لوعنەتی مێژووی بەردەکەوێت و بە پێی دەستووری گشتی 329ی عێراق خۆی دەخاتە بەر پرسیاری یاساییەوە.

نسیف لە تویتەکەیدا جەختی کرد کە دادگای فیدراڵ پیلان ەکانی ئێوەی پووچەڵ کردەوە و دادپەروەریی لە حاند خەڵک و وڵات ئەنجام داوە.

News Code 44929

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha