AP ١٤٠١ ڕێبەندان ٦ ١٤:٥٩

نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان:

داواکاری لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ ڕاگیرانی جەنایەتەکانی ئیسرائیل هەمبەر سووریا

داواکاری لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ ڕاگیرانی جەنایەتەکانی ئیسرائیل هەمبەر سووریا

ئەمیر سەعید ئیرەوانی نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان، وێڕای ئیدانە کردنی هێرشەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا داوای لە کۆمەڵگای جیهانی کرد تا ئەو ڕژێمە بۆ ڕاگرتنی جەنایەتەکان لە دژی سووریا بخەنە ژێر گوشارەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، نوێنەری هەمیشەیی ئیران لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ تاوتوێ کردنی گۆڕانکارییەکانی سووریا وێڕای جەخت لەسەر ڕۆڵی ئاسایش و سەقامگیری سووریا بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە و جیهان، داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد تا ئیسرائیل بۆ ڕاگرتنی جەنایەت و دەستدرێژییەکانی بۆ سەر سووریا بخەنە ژیر گوشارەوە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئیرەوانی وتیشی: قەیرانی سووریا ئەبێ لەسەر ڕێکاری لەسەر بەنامەی مافی نێودەوڵەتی و بە چاوەدێری نەتەوەیەکگرتووەکان و دانوستانی سووری-سووری و بە ڕێنوێنی خودی خەڵکی سووریا چارەسەر دەبێت و لە ئەو ڕێگایەشدا، سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سووریا بەتواوەتی لەبەرچاو بگیردرێت.

News ID 44890

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha