عەلیڕەزا ئەکبەری بە تاوانی سیخوڕی سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا

وەزارەتی ئیتلاعات لە ڕاگەیێندراوێکدا جەختی کرد عەلیڕەزا ئەکبەری، ئیتلاعاتی گرینگی ئێرانی بە شێوەی تەواو ئاگادارانە داوەتە دەزگای سیخوڕی دوژمن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلیڕەزا ئەکبەری، ماوەیەک لەمەوپێش بەهۆی سیخوڕی لە دژی ئێران دەستگیر کرا. بەم پێیە و دوای پێکهێنانی دۆسیەی دادوەری بۆ تاوانبارەکە و سزانامە، دۆسیەکە نێردراوە دادگا و کۆبوونەوەی شوێنگیری بە ئامادەبوونی پارێزەری تاوانبارەکە بەڕێوە چوو و بە پێی بەڵگەکان ئەو کەسە بە تاوانی سیخوڕی بۆ بریتانیا سزا ئیعدامی بەسەردا سەپێندرا.

دوای ناڕەزایەتی تاوانبارەکە و داخوازی دەرفەت، دۆسیەکە دیسان لە دیوانی باڵای وڵات تاوتوێ کرایەوە و دیوانی باڵای ئێرانیش وێڕای ڕەت کردنەوەی پێداچوونەوە، سزای ئیعدامی ئەکبەری پشت ڕاست کردەوە.

وەزارەتی ئیتلاعات لەهەمان پێوەنیدا بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیێندراوێک جەختی کرد کە ئەکبەری یەکێک لە گرینگترین هۆکارە سیخوڕییەکانی بریتانیا بوو کە زانیاری گرینگی وڵاتی کۆ دەکردەوە و لە حالەتی تەواو وشیارانە و ئامانجدار دەیخاتە بەردەستی دەزگای سیخوڕی ئەو وڵاتە.

News Code 44726

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha