تورکیا بە بیانووی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم خەریکی داگیر کردنی هەندێک ناوچەی سووریایە

محەمەد مرکل جێگری سەرۆکی پەرلەمانی سووریای داهاتوو ڕایگەیاند دەوڵەتی تورکیا بە بیانووی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم خەریکی داگیر کردنی ناوچەگەلێک لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جێگری سەرۆکايەتی مەجلیسی پارتی سووریای داهاتوو، لە شاری مەنبەج ڕایگەیاند کە هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ دەسپێکی ئۆپراسیۆنی زەوینی لە دژی ناوچەی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا درێژەی هەیە و دەوڵەتی تورکیا لە هەوڵدایە بە بیانووی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم، بەشگەلێک لە خاکی ئەو ناوچە بخاتە سەر وڵاتەکەی خۆی.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە محەمەد برکل وتیشی: تورکیا بەدی هێنانی ئامانجەکانی خۆی لە بە سەربازی کردنەوەی قەیرانی سووریا ڕۆڵی هەبوو و لە هێزە سووریاییەبە شێوەی بەربڵاو بۆ دابەش کردنی سووریا و کۆنترۆڵی ناوچەگەلێک لە خاکی سووریا کەڵکوەر دەگرێت.

News Code 44474

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha