AP ١٤٠١ سەرماوەز ٩ ٢٠:١٢

جێگرەوەکەی دەستنیشان کرا؛

داعش کوژرانی سەرکردەکەی پشتڕاست کردەوە

داعش کوژرانی سەرکردەکەی پشتڕاست کردەوە

رێکخراوی داعش لە تۆمارێکی دەنگیدا کوژرانی خەلیفەکەی خۆی پشتڕاست کردەوە و جێگرەوەی بۆ راگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەبو عومەر ئەلموهاجیر، وتەبێژی داعش لە تۆمارێکی دەنگیدا کە لە رێگەی تەلیگرامەوە بڵاوکراوەتەوە ئاماژەی بەوەدا، ئەبو حەسەن ئەلهاشمی ئەلقوڕەشی لە شەڕدا کوژراوە.

وتەبێژەکەی داعش وردەکاریی لەبارەی کات و شوێنی کوژرانی ئەبو حەسەن ئەلهاشمی ئەلقوڕەشی نەخستووەتەڕوو بەڵام دەڵێ، ئەبو حوسەین ئەلحوسەینی ئەلقوڕەشی بە خەلیفەی نوێی رێکخراوە داعش دەستنیشان کراوە.

وتراوە خەلیفەی داعش لە رەقەی سووریا کوژراوە.

News ID 44303

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha