ناوچەی شوێنی چالاکییەکانی داعش لە عێراق کوێیە؟

توند بوونەوەی جووڵەکانی داعش لە عێراق بیری شرۆڤەکارانی ئەمنیەتی سەبارەت بە بۆچیی ئەو بابەتە بە خۆیەوە خەریک کردووە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: داعش هەلی سەقامگیر کردنی بنکەکانی خۆیی لە هەندێک ناوچە بەتایبەتی لە کەرکووک، دیالە، نەینەوا، سەلاحەدین، ناوچە سنوورییەکانی عێراق لەگەڵ سووریا و کێوەکانی حەمرین دۆزیەوە تا لە هەلی گونجاودا هێرش بکاتە سەر هێزە عێراقییەکان و ئەو ناوچانە لە ئێستادا چالاکترین ناوەندەکانی داعش لە عێراق دێتە ئەژمار. لەم دواییەدا تەکفیرییەکان زنجیرە هێرشێکیان بۆ سەر ناوچەکانی کەرکووک، نەینەوا، دەڤەری دیالە و جەلەولا و ڕۆژهەڵاتی سەلاحەدینیان هەبووە. هەندێک سەرچاوەی ئەمنی لە بوونی ناوەندە پەروەردەییەکانی داعش لە بیابانی ئەنبار لە ڕۆژاوای عێراق و هێڵی سنووری لەگەڵ سووریا هەواڵیان دا.

ئێستاکە داعش لە سێ ناوچە چالاکی هەیە؛

1.جزیرەی ئەنبار لە واید حوران تا بیابانی ئەلڕتبە.

2. تەپۆڵکەکانی حەمرین تا ناوچەی حەویجە و باشووری کەرکووک.

3. زنیجرە کێوەکانی قراجوغ هەڵکەوتوو لە مەخموور لە ڕۆژهەڵاتی نەینەوا.

نوێترین هێرشەکانی داعش

داعش بە هێرش بۆ سەر هێزەکانی سوپای ئەو وڵاتە لە ناوچەی ئەلدبس لە باکووری ڕۆژاوای کەرکووک چوار کسیان کوشت و چەکەکانیانیان برد.

هەروەها لە ئەنبار 3 هێزی حەشدی شەعبیان کوشت.

بەهۆی دانانی بۆمبی کەنار جادەیی لە دیالە فەرماندەیەکی حەشد کوژرا و ژمارەیەکیشیان بریندار کرد.

ڕۆڵی ئەمریکییەکان لە چالاک کردنەوەی داعش

سەربازانی ئەمریکی لە عێراق بەرپرسن چونکوو لە چاوەدێری جووڵەکانی داعش کارێکیان نەکرد. واشنتۆن گەڵاڵەیەکی درێژخایەن لە دروست کردنی ئاژاوەی ئامانجدار بە مەبەستی بەدەست هێنانی بەرژەوەندی ئابووری و سیاسی ئەمریکا لە ناوچەکە شوێنگیری دەکات.

کاروانە سەربازییەکانی ئەمریکا خەریکی هاتوچح لە عێراقەوە بۆ سووریان. ئەو جێبەجێ کردنە سەربازییە لە حاڵێکدا ئەنجام دەدرێت کە هێزە ئەمنییەکانی عێراق خەریکی شەڕی سەخت لەگەڵ داعشن بەڵام هیچ هەواڵێکیان لە چۆنیەتی کاری سەربازانی ئەمریکی و ئەوەی کە لە ئۆتۆمبێکە زرێپۆشەکان چ کەسانێک هاتوچۆ دەکەن و دەگوازنەوە، نییە.

کەریم عەلیوی ئەندام پەرلەمانی عێڕاق ڕاشکاوانە وتی کە ئەمریکا لە ڕێگای داعشەوە دەیەوێت بە بیانووری بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم وا نیشانی بدات کە سەربازانی ئەمریکی ئاسایشی ئەمریکییەکان مسۆگەر دەکەن و لە نەبوونی ئەواندا جووڵەکانی داعش دەگاتە ئەوپەڕی خۆی.

موید ئەلعەلی کارناسی عێڕاقی دەڵێت: هەواڵی پێوەندیدار بە شوێنی جێگیر بوونی هێزەکانی حەشد لە ڕێگای درۆنە ئەمریکییەکانەوە دەدرێتە داعش.

ستراتیژی نوێی داعش

مەترسیی داعش لە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا بەتواوەتی و عێراق و سووریا بەتایبەتی هەست پێدەکرێت. بەتایبەتی ئەوەی کە داعش خەریکە لە ستراتیژی ئۆپراسیۆنی تاکەیی دوور دەکەوێتەوە و بەدوای پێکهێنانی شانەی تۆکمە بۆ بەڕێوەبردنی هێرشی تیرۆریستییە. جۆری ئۆپراسیۆنەکانی ئەو گرووپە تەکفیرییە لە یەک ساڵی ڕابردووەوە نیشانی دەدات کە تیرۆریستەکانی داعش بۆ یەکپارچە کردنەوەی ئۆپراسیۆنەکانی خۆی هەوڵ دەدات.

News Code 44264

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha