ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی پارێزگاکان: ئەگەرچی ماوەیەکە شاری سنووریی مەهابادیش و وەکوو ژمارەیەکی دیکە لە شارەکانی ئێران ناڕەزایەتی و نائارامی بەخۆوە بینیبوو بەڵام لە ڕۆژی سێ شەمەی حەوتەی ڕابردووە تا دوێنێ شەو، بە ڕۆڵ بینینی گرووپە تیرۆریستییەکان و میدیای بیانی و هاندانی گرووپە دژە شۆڕشەکان ، نائارامییەکان ڕووی لە توند وتیژی نابوو.
لەم چەند ڕۆژەی دواییدا ئاژاوەگێران لە مەهاباد و چەند شاری دیکەی ئازەربایجانی ڕۆژاوا دەستیان دابووە سووتاندن و هێرش بۆ سەر ماڵی خەڵک، سووتاندنی فرۆشگەکان و خەسار گەیاندن بە سامان و دارایی گشتی شارەکە و وێنەی خۆیان بە ئاڵای حزب و گرووپە تیرۆریستییەکان و بە چەکەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو دەکردەوە.
دۆخی شار لە ماوەی ئەم چەند ڕۆژەدا نائارام بوو کە ئەمڕۆ یەکشەمە بە ئامادەبوونی هێزەکانی پارێزەری ئەمنییەت و ئاسایش و بە هاوڕێیی و پشتیوانی خەڵکی شارەکە نائارامییەکان کۆتایی هات و دووبارە دووکان و بازاڕ کرایەوە.
هەروەها پۆلیس و پارێزەرانی ئاسایش و ئەمنییەتی شارەکە ڕایانگەیاندووە کە شەوی ڕابردوو لیدر و سەردەسەی سەرەکی هەندێ گرووپی تیرۆریستی و ئەوانەی هێرشیان کردۆتە سەر ماڵ و حاڵی خەڵک دەستبەسەر کراون.
Your Comment