بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دواى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى ئەستەنبۆڵ، به‌رپرسانى باڵا‌و ئه‌منى توركیا په‌نجه‌ى تۆمه‌تیان بۆ پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه)و هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده) درێژكرد، له‌یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌دا په‌كه‌كه ئه‌و ڕوداوه‌ى ڕه‌تكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، "هیچكات ئه‌وان هاوڵاتیانى سڤیل به‌ئامانج ناگرن‌و ئه‌وه‌ى ڕویداوه په‌یوه‌ندیی به‌ئه‌وانه‌وه نییه".
مه‌زڵوم كۆبانێ فەرماندەی گشتى هێزه‌كانى سوریاى دیمو‌كراتى (هەسەدە) له‌تویتێكدا وه‌ڵامى توركیاى دایه‌وه‌و ڕایگه‌یاند، "هێزەکانمان هیچ پەیوەندییەکیان بەتەقینەوەکەوەى شارى ئیستانبوڵه‌وه نییه".
كۆبانێ له‌په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت:"ئێمە تۆمەتەکانی سەر هێزەکانمان سەبارەت بەو تەقینەوەیە ڕەتدەکەینەوەو سەرەخۆشی لەکەسوکاری قوربانیان‌و گەلانی تورکیا دەکەین".
بۆچوونی ئێوە