بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرەڕای ئەوەی کە فەنلاند و سوید بۆ ڕازی کردنی تورکیا لەگەڵ تەڤل بوونیان بە ناتۆ، گەمارۆی سەربازی لە دژی ئەو وڵاتەیان هەڵوەشاندووەتەوە بەڵام بەرپرسانی باڵای تورکیا داوای بچڕانی پێوەندی ئەو دوو وڵاتە لەگەڵ گرووپەکانی کوردی سووریا و ڕادەست کدنەویە ئەو کوردانەی کردووە کە لە ڕوانگەی ئەنقەرەوە تیرۆریستن.
بەرپرسانی کوردی سووریا قسەکانی بەرپرسانی سوید سەبارەت بە پێداویستی دووری گرتن لە کوردی سووریایان پابەند نەبوونی ئەو وڵاتانە بە بەڵێنەکانیان سەبارەت بە هاوکاری لەگەڵ کوردەکان بۆ بەرەنگار بوونەوەی داعش وەسف کردووە.
هەندێک مێدیای نزیک لە ئیدارەی خۆسەر لە سووریا گوشاری تورکیا لسەر وڵاتانی فەنلاند و سوید و هەروەها هەوڵی ئەنقەرە بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندی تورکیا لەگەڵ حکومەتی سووریای هەوڵی ئەنقەرە بۆ دوورەپەرێز کردنی سیاسی ئیدارەی خۆسەری کوردی سووریا وەسف کردووە.
Your Comment