بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مارگریت هاریس وته‌بێژی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ڕایگه‌یاند، كه‌مییه‌كی زۆر له پێداویستی پزیشكی و ده‌رمان له كه‌رتی غه‌ززه هه‌یه، ئێمه‌ش كارده‌كه‌ین بۆ هێنانی هاوكاری پزیشكی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و بریندارانه‌ی له بۆردومانی به‌رده‌وامی غه‌ززه‌دا برینداربوون
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، زۆرجار مۆڵه‌ت وه‌رناگرین بۆ هێنانی هاوكاری پزیشكی بۆ ناو كه‌رتی غه‌ززه و رێگه به تیمه‌كانمان نادرێت.
مارگریت هاریس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، نیگه‌رانن له‌و برسێتیه‌ی كه خه‌ڵكی سڤیل له كه‌رتی غه‌ززه به تایبه‌ت منداڵان توشی ده‌بن، جگه له‌وه‌ش له‌ئێستادا دانیشتوانی كه‌رتی غه‌ززه ناتوانن ئاوی پاك به‌ده‌ستبهێنن.
Your Comment