بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەمیل باییک هاوسەرۆکی کەجەکە لە گفتوگۆیەکدا ڕایگەیاند بە پێی ڕەوتی گفتوگۆکان لە نێوان عەبدوڵڵا ئۆجالان و نوێنەری دەوڵەتی تورکیا لە زیندانی ئیمرالی ، ئۆجالان لە ئێستادا ناتوانێت لە کۆنگرەیەکدا بەشدار بێت و بەڕێوەبردنی کونگرەش مومکین نییە.
ناوبراو درێژەی دا: ئەگەر بمانەوێت بە بێ هیچ مەرجێک چەک دابنێین بە ئەو واتایەیە کە بە دەوڵەتی تورکیا بڵێین کە وەرن و بمانکوژن، ئەوە خۆکوژییە و هیچکەسێک ئەو خۆکوژییە قبووڵ ناکات.
هاوسەرۆکی کەجەکە ڕایگەیاند: دوای گفتوگۆکانی نێوان ئۆجالان و حکومەتی تورکیا و ڕاگەیاندنی ئاشتی و بانگەوازی ئۆجالان بۆ ئاگربڕ، ئێمەش ئاگربڕمان ڕاگەیاند بەڵام حکومەتی تورکیا هێرشەکانی رانەگرتووە و لە ئاوەها دۆخێکیشدا ئەگەری جێبەجێ کردنی رەوتی ئاشتی و بانگەوازییەکە مومکین نییە.
هەروەها زیادی کرد: بۆ کردەوەیی بوونەوەی بەندەکانی ئەو ئاشتەواییە، ئەبێ دۆخی ژیانی ئۆجالان باشتر بێت و بەستێن بۆ چالاکی خۆش بێت و بەرێوەبردنی کۆنگرە تەنیا لە ئەگەری کۆتایی هاتنی شەڕ مومکینە.
Your Comment