بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، کۆمەڵێک لە ئەندامانی دەوڵەت و ئەندامانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی و بەرپرسانی باڵای دەزگای داد و بەرپرسانی بەشێک لە دامودەزگاکان بە بۆنەی دەسپێکی ساڵی نوێ لەگەڵ ڕێبەری ئێران کۆبوونەوە.
ڕێبەری وتیان: ئەو هەڵەیەی کە لە بەرجام کردوومانە نابێت لێرەدا دووبارە بکرێتەوە. لە سەردەمی بەرجامدا ، ئێمە وڵاتمان مەرجدار کرد.
زیادیشیان کرد: ڕەنگە دانوستانەکان بگەنە ئەنجام یان نەگەیشتنە ئەنجام. ئێمە نە زۆر گەشبینین و نە زۆر ڕەشبینین بەرامبەر بەم وتووێژانە، بەڵام زۆر ڕەشبینین بەرامبەر بە لایەنی بەرامبەر.
ئایەتوڵا خامنەیی جەختیان کرد: پێویستە چالاکییەکانی وڵات بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان لە هەموو بوارەکاندا بە بەپەلەی زیاترەوە بەردەوام بێت و هیچ شتێک بە ئەنجامی دانوستانەکانەوە نەبەسترێتەوە.
ڕێبەری شۆڕش سەرمایەدانەری لە بەرهەمهێنان بە باشترین ڕێگە بۆ بەرەنگاریی لەگەڵ گەمارۆکان ناوبرد و وتیان: هەڵگرتنی گەمارۆکان لە دەستی ئێمەدا نییە، بەڵکوو بێلایەنکردنی لە دەسەڵاتی ئێمەدایە و چەندین ڕێگا و توانای ناوخۆیی گونجاو بۆ ئەمە هەیە و ئەگەر ئەم ئامانجە بەدی بهێنرێت، وڵات لە بەرامبەر گەمارۆکان بێ زیان دەبێت.
ئەوان بە ئاماژە بە گرنگ بوونی پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ دراوسێکان و ناوەندە ئابوورییەکانی ئاسیا و ئەفریقا و وڵاتانی دیکە، جەختیان کرد: پەیوەندییەکان فراوان بکرێت.
وتیشیان: بەدوورگرتن لە "گەشبینی و ڕەشبینی لەڕادەبەدەر" بۆ ئەم گفتوگۆیانە بڕیاری وڵات بۆ دانوستان لە هەنگاوەکانی یەکەمدا بڕیارێکی باش بووە، دوای ئەمەش دەبێت بە وریاییەوە بەردەوام بین، لەکاتێکدا هێڵە سوورەکان بەتەواوی بۆ ئێمە و بۆ لایەنی بەرامبەر ڕوون و ئاشکران.
ئایەتوڵڵا خامنەیی زیادیان کرد: ڕەنگە دانوستانەکان بگەنە ئەنجام یان نەگەیشتنە ئەنجام. ئێمە نە زۆر گەشبینین و نە زۆر ڕەشبینین بەرامبەر بەم وتووێژانە، بێگومان ئێمە زۆر ڕەشبینین بەرامبەر بە لایەنی بەرامبەر، بەڵام گەشبینین بە تواناکانی خۆمان.
Your Comment