پاگەندەی نوێ سەبارەت بە چالاکی ئەتۆمی ئێران

ڕاپۆرتی نوێی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی پاگەندەی کردبوو کە ئێران هەوڵی پەرەپێدان بە پیتاندن لە دامەزراوە ژێرزەوینییەکانی خۆی دەدات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕاپۆرتی شاردراوەی چاوەدێری ناڤۆکی نەتەوەیەکگرتووەکان کە ڕۆژی دووشەممە لە لایەن ڕۆیتێرزەوە بینراوە، پاگەندەی کردووە کە ئێران بە پەرەپێدانی پلان بۆ داڕێژراوی پیتاندنی ئۆرانیۆم بە سانتریفیوژی پێشکەوتوو لە دامەزراوە ژێرزەوینییەکانی لە نەتەنز خەریکی پێشکەوتنە و هەر دەیەوێت ئەو ڕێژەیە زیاتر بکاتەوە.

لە ڕاپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی پاگەندە کراوە کە سێهەمین تاڤگە یان هۆشەیەک لە سانتریفیوژە پێشکەوتووەکانی IR-6 کە لەم دواییەدا لە هێزگەی ژێرزەوینی پیتاندنی سووتەمەنی لە نەتەنز دامەزراون، ئێستا کاریان لەسەر دەست پێکراوە.

ئەو ڕاپۆرتە هەروەها لە درێژەی پاگەندەکانی خۆی زیادی دەکات کە ئێران ئاژانسی ئاگادار کردووەتەوە کە دەیەوێت سانتریفیوژێک زیاد بکات.‌

لە ئەو ڕاپۆرتەدا جگە لە ئەوە هاتووە: تاڤگەیەک لە سانتریفیوژەکانی ‌IR4 و شەش دەزگا IR2 m کە پێشتر لە دوایین سەردان لە 31 ئۆگۆست تەواو نەکرابوو، ئێستا بە تواوەتی دامەزراوە بەڵام هێشتا کەڵکی لێوەرنەگیراوە.

ڕاپۆرتی نوێی ئاژانس لە حاڵێکدا بڵاو بووەتەوە کە ئێران تا ئیستا زیاترین هاوکاریی لە درێژەی پابەند بوون بە بەڵێنەکانی خۆیی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی هەبووە، هەرچەندە بە وتەی بەرپرسانی ئێرانی، تاران لەگەڵ بێ بەڵێنی لایەنە ڕۆژاواییەکان لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی بەرەوڕوویە.‌

News Code 43728

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha