AP ١٤٠١ خەرمانان ٢٨ ١٠:٤٠

لە نزیکەی کێڵگەی نەوتی العمر؛

بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی سوریا بە ئامانج گیرا

بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی سوریا بە ئامانج گیرا

شەوی رابردو بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە نزیک کێڵگەی نەوتی "العمر" لە پارێزگای دێرەزوری رۆژهەڵاتی سوریا بە ئامانج گیرا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، میدیاکانی سوریا لە سەرچاوە خۆجێیەکانی پارێزگای دێرەزور بڵاویانکردەوە، شەوی رابردو دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە نزیک بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە کێڵگەی نەوتی "العمر" بیستراوە، دوای روداوەکەش فڕۆکەی جەنگی ئەمریکی و هێزی ئاسمانی ئەو وڵاتە چاودێری دۆخەکەیان کردوە.

کێڵگەی نەوتی "العمر" گەورەترین کێڵگەی نەوتی سوریایە و زیاتر لە 75%ی کۆی نەوتی بەرهەمهێنراوی سوریا لەو کێڵگەیە بەرهەم دەهێنرێت، کە لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بەپشتیوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دوای تێکشکاندنی داعش، کۆنتڕۆڵکراوە و لەئێستادا رۆژانە 60 هەزار بەرمیل نەوت لەو کێڵگەیە بەرهەم دەهێنرێت.

سوپای ئەمریکا لە سوریا 28 بنکەی راگەیەنراوی هەیە کە بەسەر سێ پارێزگادا دابەشبون، ئەوانیش لە حەسەکە 17 بنکە، لە دێرەزور 9 بنکە و لە حمسیش دو بنکەی سەربازی ئەمریکا بونیان هەیە.

News ID 43546

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha