بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،كه‌نداڵ جودى په‌یامنێرى شارپرێس ئاشكرایكرد، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌كه‌مپى واشوكانى له‌نزیك پارێزگاى حه‌سه‌كه له كوردستانی سوریا ماتۆڕسكیلێك ته‌قیه‌وه.
وتیشى:"به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه جگه له‌زیانگه‌یاندن به‌ئۆتۆمبێلێك كه له‌نزیكى ڕویداوه‌كه بوه هاوكات سێ منداڵیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و ژماره‌یه‌كى زۆریش له‌هاوڵاتیانى كه‌مپه‌كه برینداربون".
به‌وته‌ى كه‌نداڵ، دانیشتوانى كه‌مپى واشوكانى پێكهاتون له‌كوردانى شارۆچكه‌ى سه‌رێكانى ئه‌ویش دواى ئه‌وه‌ى شارۆچكه‌كه‌یان له‌لایه‌ن توركیا‌و گروپه توندڕه‌وه‌كانه‌وه داگیركرا، ئاواره‌ى حه‌سه‌كه بون‌و ئێستا له‌و كه‌مپه‌دا نیشته‌جێبون.
Your Comment