AP ١٤٠١ خەرمانان ٢١ ٠٩:٤٠

والێستریت ژۆرنال:

ئەورووپا و ئەمریکا ئەگەری هەیە پشتی هەرێمی کوردستان بەربدەن

ئەورووپا و ئەمریکا ئەگەری هەیە پشتی هەرێمی کوردستان بەربدەن

ڕۆژنامەی والێستریت ژۆرنال هۆشداریی دا بە بەپێی گرینگایەتی پێدانی زۆری ڕۆژاوا بە شەڕی ئۆکراینا، ئەگەری هەیە ڕێبەرانی ڕۆژاوا گوشارەکان لە دژی کوردەکانی عێراق بەتایبەتی لەلایەن داعشەوە پشت گوێ بخەن و پشتی ئەو ناوچە بەربدەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی والێستریت ژۆرنال لە وتارێکدا نیسبەت بە کەوتنە مەترسیی هەرێمی کوردستان، ئەویش لەبەر بەردانی پشتی ئەو ناوچە، هۆشداریی داوە.

لە یادداشتەکەی ڕۆژنامەی والێستریت ژۆرناڵ هۆشداریی دراوە کە لە حاڵێکدا کە ڕۆژاوا و ئەمریکا پێیان وایە کە داعشیان لەناو بردووە بەڵام ئەو گرووپە تیرۆریستییە لە نزیکی شارەکانی هەولێر و سلێمانییە چالاکن. ئەو ڕۆژنامە جەختی کردووە کە ئەمریکا و ئەورووپا، لە گرینگایەتی مەترسیی داعش بۆ هەرێمی کوردستان تێناگەن.

والێستریت ژۆرنال هەروەها ئاماژەی داوەتە سەر گوشارەکانی بەغدا لە دژی هەرێمی کوردستان و هەوڵی حکومەتی ناوەندی بۆ بچڕانی بودجە و دروست کردنی لەمپەر لەسەر ڕێگای هەناردە کردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و جەختی کردووە کە ئامانج لە ئەو هەوڵە سووک کردنی ئەو ناوچە و لە کۆتاییدا خستنە پەراوێزیەتی.

News ID 43472

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha