AP ١٤٠١ خەرمانان ١٢ ٠٩:٣٥

بە هۆی وێنەگرتن لە گەڵ چەکدارانی پەکەکە؛

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا پەرلەمانتارێکی کوردی دەستگیر کرد

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا پەرلەمانتارێکی کوردی دەستگیر کرد

وەزیری ناوخۆی تورکیا دەستگیرکردنی سەمرا گوزەل پەرلەمانتارەی هەدەپەی راگەیاند کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی چەند وێنەیەکی لەگەڵ چەکدارانی پەکەکەدا پارێزبەندیی لێسەندرایەوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆتایی ساڵى رابردوو چەند وێنەیەکى سەمرا گوزەل لە میدیاکانى تورکیا بڵاوکرایەوە کە لەگەڵ هێزەکانى پەکەکە گرتوویەتى، دوای ئەوە پەرلەمانی تورکیا پارێزبەندی لەسەر ئەو پەرلەمانتارەی هەدەپە هەڵگرت بەمەبەستى دادگاییکردنى، بەڵام ئەو پەرلەمانتارە ئامادە نەبوو خۆی بەدەستەوە بدات و خۆی شاردەوە.

ئەمڕۆ هەینى سلێمان سۆیڵو، وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکدا ئەو پەرلەمانتارەى هەدەپەیان دەستگیرکردوە کاتێک ویستوویەتى خاکى تورکیا بەرەو ئەوروپا جیبهێلێت.

وەزیرى ناوخۆی تورکیا لە تویتێکدا لە هەژماری خۆی لە تویتەر ئاماژەى بەوە کردوە سەمرا گوزەل بە پاسپۆرتى ساختەوە بەناوی میهاپ شاهان لەگەڵ چەند کەسێکى دیکە لەکاتى چوونیان بۆ پارێزگای ئەدیرنە دەستگیرکراوە.

News ID 43359

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha