بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی رایدەگەیەنێت، گۆڕانكاری گەورە لە ناوچەكەدا هەیە و ئەوەی ئەمڕۆ لە عێراق ڕوودەدات شەڕێكی ھەرێمایەتی و نێودەوڵەتییە، پێویستە لایەنە سیاسیەكان بە زووترین كات كۆببنەوە، چونكە دۆخەكە زۆر ھەستیارە.
ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی ھێمایی بۆ ئەوەشكرد، پێویستە چاكسازی ڕیشەیی لە ھەرێمی كوردستان بكرێت و ھەموو لایەنە كوردیەكانیش خۆیان بۆ ھەر ئەگەرێك ئامادە بكەن، چونكە دۆخەكە زۆر ھەستیارە.
وتیشی: دەبێ كۆببنەوە لە پێناو پاراستی بەرژەوەندییە نەتەوەی و نیشتیمانی و مافە دەستوریەكانمان بە داڕشتنی پرۆژەیەكی ھاوبەش یان نەخشە ڕێگایەك دوور لە بەرژەوەندی حزبایەتی.
جەختیشیکرد، ئەوەی ئەمڕۆ لە عێراق ڕوودەدات شەڕێكی ھەرێمایەتی و نێودەوڵەتییەو پێویستە لایەنە كوردییەكان سود لەو ڕووداوە ھەستیارانەی عێراق وەربگرن لە ڕووی سیاسی و ئابوری و كۆمەڵایەتی.
بۆچوونی ئێوە