بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا ئەلیەوم، جەبار مەعمووری لە ئەندامانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی جەختی کرد: ڕەوتی سەدر بە ڕێبەرایەتی موقتەدا سەدر خوازیاری درێژەی سەرۆک وەزیر بوونی مستەفا کازمییە.
ناوبراو زیادی کرد: موقتەدا سەدر بەرنامەیەکی تایبەتی بۆ بەشداری لە حکومەت نییە و تەنیا دەیەوێت بە سەر حکومەتدا زاڵ بێت، ناوبراو دەیەوێت بە سەر بانکی ناوەندی و ناوەندەکانی دیکە زاڵ بێت و هەروەها خوازیاری مانەوەی مستەفا کازمی لە پۆستەکەیەتی.
لە هەمان پێوەندیدا حەمار حەکیم ڕێبەری ڕەوتی حیکمە وەتەنی شەوی ڕابردوو لە لێدوانێکدا لەسەر پێداویستی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمان جەختی کرد. ناوبراو بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی بە مەرجی پەسەند کردنی یاسای نوێ و پێکهێنانی حکومەت بۆ خزمەتگوزاری بە خەڵک و ڕەخساندنی هەلی کار وەسف کرد.
Your Comment