ئەمیر عەبدوڵاهیان: ئێران خەریکە وڵامەکەی ئەمریکا تاوتوێ دەکات

وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لە گەڵ ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان وتی: ئێران خەریکە وڵامەکەی ئەمریکا تاوتوێ دەکات.

بە پێی را پۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر عەبدوڵاهیان لە کفتوگۆ لە گەڵ گۆتێرش ، سەبارەت بە دانوستانی نەهێشتنی گەمارۆکان وتی: ئەمریکا دوێنێ وڵامی داخوازییەکانی ئێرانی داوەتەوە و ئێستا ئێمە ئەو وڵامە تاوتوێ دەکەین.

ئەمیرعەبدوڵاهیان لەو گفتوگۆیەدا رایگەیاند: بە هەموو لایەنەکانمان وتووە چارەسەری ئەم پرسە زەرووریبە و ئێمە ورەمان بەرزە و بەردەوامین لە پێشوازی کردنی رێککەوتنێکی بە هێز ودرێژەدا .

News Code 43261

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha