ئەمریکا خۆی ببوێرێت لە دزین و قاچاخی نەوت و گەنمی سووریا

سووریا داوای چوونە دەرەوەی دەتبەجێی هێزەکانی ئەمریکای کد و داوای لە ئەو هێزانە کرد تا دەست لە دزی و قاچاخی نەوت و گەنمی سووریا هەڵبگرن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەمریکەن میلیتاری نیوز، حکومەتی بەشار ئەسەد لە سووریا جارێکی دیکە داوای چوونە دەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەو وڵاتەی کرد.

لە ئەو بارەوە وەزارەتی دەرەوەی سووریا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: لایەنی ئەمریکی ئەبێ دەستبەجێ و بەی هیچ مەرجێک هێزەکانی خۆی کە بە شێوەی نایاسایی لە خاکی سووریان، بباتە دەرەوە، دەست لە دزین و قاچاخی نەوت و گەنمی سووریا هەڵبگرێت و خۆی لە پشتیوانی کردن لە جودایی خوازانی چەکدار و گرووپە تیرۆریستییە چەکدارەکانی دیکە کە لە بنکەی سەربازی نایاسایی ئەمریکی ئەلتنفن، ببوێرێت.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا هەروەها وتی کە ئەمریکا ئەبێ کۆتایی بهێنێت بە هەوڵە تاک لایەنە دوژمنانەکانی کۆشکی سپی لە دژی خەڵکی سووریا.

News Code 43201

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha