AP ١٤٠١ گەلاوێژ ٢٧ ١٣:٣٣

لە درێژەی هەوڵەکانی عامری بۆ دەرچوونی عێراق لە قەیران؛

هادی عامری و موقتەدا سەدر ئەمڕۆ دیدار دەکەن

هادی عامری و موقتەدا سەدر ئەمڕۆ دیدار دەکەن

یەکێک لە ڕێبەرانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعی ڕایگەیاند کە ڕیبەری هاوپەیمانی فەتح و ڕێبەری ڕەوتی سەدر ئەمڕۆ لە پارێزگای نەجەف دیدار دەکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا ئەلیەوم، محەمەد شەبەکی لە ڕێبەرانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعی ڕایگەیاند: هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فتح ئەمڕۆ پێنجشەممە لەگەڵ موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە حەنانەی پارێزگای نەجەف دیدار دەکەن.

ناوبراو زیادی کرد: ئەو دیدارە بۆ تاوتوێ کردنی پرسگەلێک وەکوو کۆتایی هێنان بە چەقبەستوویی سیاسی و بیستنی ڕای سەدر ئەنجام دەدرێت.

شەبەکی ڕایگەیاند: سەدر لە جووڵەکانی عامری نیشانی ئەرێنی وەرگرتووە و هەر بۆیە داوای دواخستنی خۆپیشاندانی لایەنگرەکانی کرد.

ئەو ڕێبەرەی چوارچێوەی هاوئاهەنگیە وتیشی:چوونی سەدر بۆ لای دەزگای دادوەری بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و دواخستنی خۆپیشاندانەکان نیشانەیەک لە کرانەوە و چارەسەری کێشەکانە.

News ID 43193

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha