کوژرانی 18 سەربازی سووریا لە هێرشی ئاسمانی تورکیا بۆ سەر کۆبانێ و حەلەب

لە هێرشی شەڕکەرەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر حەلەب، سێ سەربازی سوپای سووریا کوژرا و شەش کەسی دیکەش بریندار بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە هێرشی شەڕکەرەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر دەڤەری حەلەب سێ سەربازی سووریا و هەروەها لە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر کۆبانێ 16 سەربازی دیکە کوژران و بە گشتی 9 کەسی دیکەش بریندار بوون.

هەواڵدەری فەرمی سووریا وێڕای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە زیادی کرد: شەڕکەرەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا دوانیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە لە کاتژمێر 14:37 بۆ 15 هەندیک لە شوێنە سەربازییەکانی لە دەڤەری حەلەب کردە ئامانج کە بەهۆیەوە سێ سەرباز کوژران و شەشی دیکە بریندار بوون و هەروەها ڕایگەیاند کە لە هێرشی دوێنێی شەڕکەرەکانی تورکیا بۆ سەر گوندەکانی کۆبانێ 18 سەربازی تورکیا کوژراون.

ڕاشگەیێندراوە کە لە هێرش بۆ سەر دەڤەری حەسەکە 11 منداڵ بریندار بوون.

ئەو سەرچاوە زیادی کرد: ئەو هێرشە لە چوارچێوەی پاڵپشتی بەردەوامی تورکیا لە گرووپە تیرۆریستییەکان ئەنجام دەدرێت و هێزە چەکدارەکانی ئێمە لە وەڵام بە ئەو هێرشانە، شوێنە داگیرکراوەکانیان کردە ئامانج و ژمارەیەکیانیان ڕووخاند و خەساری مادی و گیانیان لێیاندا.

News Code 43182

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha