سەرکردەیەکی بەناوبانگی داعش لە باشووری سووریا کوژرا

سەرچاوە سوورییەکان لە کوژرانی سەرکردەیەکی ناسراوی داعش لە باشووری ئەو وڵاتە هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سانا، سەرچاوە سوورییەکان لە کوژرانی سەرکردەیەکی بەناوبانگی داعش لە باشووری ئەو وڵاتە هەواڵیان دا.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، سەرچاوەیەکی ئەمنیەتی بە سانای ڕاگەیاندووە کە ناوەندە ئەمنییەکان لە ئۆپراسیۆنێکی تایبەتدا لە شاری تیفس لە دەڤەری باکووری ڕۆژئاوای دەرعا توانیویانە سەرکردەیەکی بەناوبانگی داعشی لە ناوچەی باشووری سووریا ناسراو بە مەحموود ئەحمەد حەلاق کە نازناوی ئەبوو عومەر جبابی بوو، بکوژن.

ئەو سەرچاوە زیادی کرد:ئەو تیرۆریستە سەرکردەی بەشی سەربازی داعش لە یرمووک و بەرپرسی ناوەندە پەروەردەییەکانی داعش بوو کە لەگەڵ ئەبوو سالم عێراقی و عەبدولڕەحمان عێراقی بە هاوئاهەنگی دەزگای هەواڵگری وڵاتانی عەرەبی جووڵەی ئاژاوەگێڕانەی ئەنجام دەدا.

News Code 43168

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha