AP ١٤٠١ گەلاوێژ ٢٤ ١٤:٥٣

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان هەواڵی دا؛

ئەمشەو ڕای کۆتایی خۆمان لەسەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی بە بورل ڕادەگەیێنین

ئەمشەو ڕای کۆتایی خۆمان لەسەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی بە بورل ڕادەگەیێنین

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: تا کاتژمێر 12 شەو دوایین ڕای خۆمان بە شێوەی نووسراو بە هاوئاهەنگ کەری ئەورووپی ڕادەگەیێنین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران ە کۆنگەی ڕۆژنامەڤانی ڕایگەیاند: ئێستا بە شێوەی تایبەت لەسەر سێ بابەت خەریکی گواستنەوەی پەیام لە لایەنی ئەمریکین. لە ڕۆژانی داهاتوو ئێمە دوایین روانگەکانی خۆمان ڕادەگەیێنین.

وەزیری دەرەوەی ئێران ب وتنی ئەوەی کە ئێم ەلە هەموو قۆناغەکانی دانوستان، لە ئەو بابەتانە کە دەمانتوان و لە دەرەوە هێڵە سوورەکانمان بوو، نەرمیمان نواند، جەختی کرد: لایەنی ئەمریکیش بە باشی تێدەگات کە ئێمە چەندە نەرمیمان نواندووە. لایەنی ئەمریکیش لە قسەدا لەسەر دوو بابەت نەرمی خۆی نواند کە ئەبێ بکات بە نووسراو لە سەر بابەتی سێهەمیش ئەبێ راستبینی خۆی نیشان بدات، کە ئەگەر ئەو کارە بکات ئێمە لە ڕۆژانی داهاتوو دەگەینە ڕێککەوتن و ئەگەریش نیشانی نەدات، دنیا ناگاتە کۆتایی.

ناوبراو ڕایگەیاند: لای زۆر تا کاتژمێر 12 ی ئەمشەو دوایین ڕوانگەی خۆمان لە سەر بابەتەکان بە شێوەی نووسراو پێشکەشی هاوئاهەنگ کاری یەکێتی ئەورووپا دەکەین و دادەنیشین کە کاردانەوەی لایەنەکان چ دەبێت.

News ID 43166

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha