ڕێزان جاوید لە هێرشی تورکیا بۆ سەر قامیشلۆ کوژرا

فەرماندەیەکی باڵای پژاک لە هێرشی ئاسمانی تورکیا بۆ سەر قامیشلۆ کوژراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کومیتەی ناوخۆیی ناوچەی جزیرە لە ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا ئەمڕۆ ڕایگەیاند : یووسف مەحموود ناسراو بە ڕێزان جاوید لە ئەندامانی باڵای پژاک لە هێرشی ئاسمانی تورکیا بۆ سەر قامیشلۆ کوژراوە.

کەنعان بەرەکەت و حەمرین عەلی، هاوسەرۆکەکانی کومیتەی خۆجەیی جزیرە لە بەیاننامەیەکدا بە زمانی کوردی و عەرەبی ڕایانگەیاند کە لە هێرشی ڕۆژی ڕابردووی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی تورکیا بۆ سەر جادەی حزام لە باکووری قامیشلۆ چوار کەس کوژران و چەند کەس بریندار بوون.

هەروەها سەرچاوەکانی هەواڵ رایانگەیاند لە نێو بریندارەکاندا کە گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە ئەندامێکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان ( پژاک) هەبووە کە بە هۆی توندی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.

ڕێزان جاوید لە 28 ی پووشپەڕەوە چووەتە کوردستانی سووریا و فەرماندەیی میحوەرێک لە من بەجی لە ئەستۆ بووە.

News Code 43124

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha