بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، زیندانی کردنی چەند چالاکی مەدەنی و سیاسی لە بادینان لە چەند ساڵی ڕابردوو لەگەڵ ناڕەزایەتی ناوەندەکانی مافی مرۆڤ و دامەزراوەکانی بەرگری لە مافی ڕۆژنامەوانان لە جیهان بەرەوڕوو بووەتەوە. سەرەڕای ئەوەش ئەو کەسانە هەر لە زیندانن.
لە ناڕەزایەتیەکانی ئەم دواییە لە هەرێم، تەنانەت چەند پەرلەمانتار و ئەندامی جوڵانەوەی نوێش دەستگیر کران، کە بە ناوبژیوانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان ئازاد کران.
بەم حاڵەوە کونسوڵخانەی وڵاتانی ڕۆژاوایی لە هەرێم لەوانە ئەڵمانیا، بریتانیا و ئەمریکا بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەگەلێک بە ئەو دەستگیر کرانانە کاردانەوەیان نیشان دا.
شیاوی باسە کە هەفتەی ڕابردوو ناوندی بیری واشنتۆن بۆ سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی ناڤین نیسبەت بە دۆخی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان نیگەرانی دەربڕی و دۆخی ئازادی بەیانی نالەبار وەسف کرد.
Your Comment