بەیاننامەی بزووتنەوەی "جەهادی ئیسلامی" سەبارەت بە ئاگربڕ لە "غەززە"

بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی لە بەیاننامەیەکدا بە شیوەی فەرمی لە ڕاگەیاندنی ئاگربڕ لە غەززە لە کاتژمێر 23:30 خولەکی ئەمشەوەوە بەکاتی فەلەستین هەواڵی دا و لە هەوڵەکانی میسر بۆ گەییشتن بە ئەو ڕێککەوتنە دەسخۆشی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری وەفا، بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا لە ڕاگەیاندنی ئاگربڕ لە غەززە لە کاتژمێر 23:30 خولەکی ئەمشەوەوە بەکاتی فەلەستین هەواڵی دا و لە هەوڵەکانی میسر بۆ گەییشتن بە ئەو ڕێککەوتنە دەسخۆشی کرد.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، لە ئەو بەیاننامە هاتووە: ئێمە لەسەر مافی سروشتی خۆمان بۆ بەرەنگار بوونەوەی هەر جۆرە دەستدرێژییەکی دوژمنی ئیسرائیلی جەخت دەکەین.

جەهادی ئیسلامی زیادی کرد: شانازی بە بریندارەکانی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە دەکەین و سڵاو دەنێرین بۆ ڕۆحی شەهیدانی گەورەی فەلەستینیش .

هەندێک لە سەرچاوەکان بەندەکانی ڕێککەوتنی ئاگربڕی نێوان بەرخۆدانی فەلەستین و ئیسرائیل لە غەززەیان بەم شێوەی ڕاگەیاندووە:

1.ئازادی باسام سەعدی ڕێبەری ئەسیر کراوی جەهادی ئیسلامی و ئەسیر خەلیل عواودە

2. کردنەوەی سەرجەم ڕێڕەوەکانی غەززە

3. دەستپێکردنەوەی گەیاندنی سووتەمەنی بۆ غەززە لە ئەمڕۆ دووشەممەوە

4. کەم کردنەوەی گەمارۆدانی غەززە

News Code 43094

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha