وەفدی ئێران بۆ هەڵگرتنی گەمارۆکان دەچێتە ڤیەنا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: وەفدی دانوستانکاری ئێرانی بۆ هەڵگرتنی گەمارۆکان دەچێتە ڤیەنا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نایر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە سەفەری وەفدی دانوستانکاری ئێرانی بۆ ڤیەنا بە مەبەستی دانوستان بۆ نەهێشتنی گەمارۆی زاڵمانە دژی گەلی ئێران هەواڵی دا.

وتیشی: ئەمرۆ وەفدی دانوستانکاری ئێرانی بە سەرۆکایەتی عەلی باقری دەچێتە ڤیەنا.

کەنعانی رایگەیاند کە ئێران سوورە لەسەر گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی بەردەوام کە مافەکانی گەلی ئێران دەستەبەر بکات‌.

News Code 43036

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha