بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسی پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی تەنزی دیواندەرە ڕایگەیاند: لە ڕۆژی یەکەمی ئەو فێستیڤاڵە دوو بەرهەمی "چیرۆکی ۆیاوێک کە لێوی نەبوو" و "مریشکی باخی هەپەرووت" لە سنە و دیواندەرەوە بە ئامادەبوونی ناوبژوانان و هونەرمەندان بەڕێوە چوو.
سەلیم کەریمی درێژەی دا: لە درێژەدا کۆبوونەوەی ڕەخنەگری و لێکدانەوەی کارەکان بە بەشداری دەرهێنەر و ئەکتەرەکان بەڕێوە چوو و لە درێژەشدا وۆرک شۆپێکی باش لە شوێنی بەڕێوە چوونی بەرهەمەکان ڕێکخرا کە لەلایەن هونەرمەندانی شانۆوە پێشوازیی لێکرا.
ناوبراو زیادی کرد: لە ڕۆژی دووهەمیشدا چوار بەرهەم لە ناوەندی فەرهەنگی ئیدارەی ئیرشاد و هۆڵی کۆبوونەوەکانی کتێبخانەی گشتی شاری دیواندەرە بەڕێوە دەچێت.
Your Comment