هێزی دەریایی ئێران ترسی خستووەتە دڵی ئیسرائیلەوە

وەزیری سەڕی ئیسرائیل ئەمڕۆ لە فێستیڤاڵێکی ئابووری لە یوونان، لە هێزی دەریایی ئێران نیگەرانی دەربڕی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە تایمز ئاوی ئیسرائیل، بنی گانتز وەزیری شەڕی ئیسرائیل ئەمڕۆ سێشەممە لە فێستیڤاڵێکی ئابووری لە یوونان لە لێدوانێکدا لە گەشە کردنی چالاکییەکانی ئێران لە بواری دەریایی ڕەخنەی گرت.

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی ئەو مێدیایە، وەزیری شەڕی ئیسرائیل لە ئەو بارەوە وتی: بوونی سەربازی ئێران لە دەریاکان زیادی کردووە و بەربڵاوتر لە دەیەی ڕابردووە. وێنە ئاسمانییەکانی نیشانی دەدات کە ئێران لە چەند مانگی ڕابردوو 4 پاپۆڕی ناردووەتە دەریای سوور و ئەوە بەربڵاوترین بوونی سەربازی ئێران لە دەریاکان لە دە ساڵی ڕابردووە.

ناوبراو پاگەندەی کرد کە بوونی سەربازی ئێران لە دەریای سوور، هەڕەشەیەک بۆ سەر گواستنەوەی دەریاییە و دەتوانێت خەسار لە بازرگانی نێودەوڵەتی و ئابووری جیهانی بدات.

بنی گانتز لە درێژەدا پاگەندەی کرد کە تاقی کردنەوەکانی ئەم دواییەی مانگیلەبەر لە ئێران دەتوانێت بۆ گەشەی مووشەکە نێوان قارەیەکان بەکار بهێنرێت.

News Code 42673

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha