AP ١٤٠١ پووشپەڕ ١٤ ١٦:٤٣

فەرمانداری بانە ڕایگەیاند:

63 ملیار تمەن کاڵا لە سنووری سەیرانبەندەوە هەناردەی هەرێمی کوردستان کراوە

63 ملیار تمەن کاڵا لە سنووری سەیرانبەندەوە هەناردەی هەرێمی کوردستان کراوە

سەرپەرشتی فەرمانداری بانە ڕایگەیاند: لە سێ مانگەی یەکەمی ئەمساڵدا 635 ملیار ڕیاڵ جۆرەکانی کاڵا لە بازاڕچەی سنووری سەیرانبەندی بانەوە هەناردەی هەرێمی کوردستان کراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەمال خدری بە ئاماژە بە کاڵا هەناردەییەکان لە سنووری سەیرانبەندەوە وتی: لە سێ مانگەی یەکەمی ئەمساڵدا 117 تۆن کاڵا بریتی لە پووکەی بیناسازی، جۆرەکانی پلاستیک، شووشە و میوە و تەڕەبار لە ئەو بازاڕچەوە هەناردەی هەرێمی کوردستان کراوە.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە بڕی دۆلاری ئەو کاڵاگەلە 25 ملیۆن و 935 هەزار دۆلار بووە، زیادی کرد: هەر لە سێ مانگەی یەکەمی ئەمساڵیشدا 73 ملیار ڕیاڵ کاڵا بە بڕی دۆلاری یەک ملیۆن و 743 هەزار دۆلار بە کێشی 467 تۆن کاڵا هاوردە کراوە.

News ID 42666

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha