ڕەنگە کورد دووبارە دوو کاندیدی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریی عێراق هەبێت

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق وتی: ئەگەر پارتی و یەکێتی لە سەر کاندیدی سەرۆک کۆمارییی ڕێکنەکەون ئەوا وەکوو ساڵی 2018 کورد دوو کاندیدی دەبێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فڕاکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە تا ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک لە نێوان پارتی و یەکێتی نەبووە لە سەر پۆستی سەرۆک کۆماریی عێراق.

وتیشی: لە دوای جەژنی قوربان دوو بژاردە لە بەردەم دایە یان ڕێککەوتن لە سەر یەک کاندید کە نوێنەرایەتی دوو پارتەکە بکات، یان وەکوو ساڵی 2018 پارتی و یەکێتی هەر کامیان کانیدی خۆیان دەبێت.

ئەوەشی وت کە گفتگوۆی نێوان پارتی و یەکێتی ئێستاش لە سەر پرسی سەرۆک کۆماریی بەردەوامە بەڵام ڕێککەوتن نەکراوە.

News Code 42657

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha