خۆپیشاندانی دانیشتووانی دەیرەزوور لە بەردەم بنکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی

دانیشتووانی ڕۆژاوای دەیرەزوور لە ئیدانە کردنی هێرشە سەربازییەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا لە بەردەم بنکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە دژی داحش خۆپیشاندانیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دانیشتووانی ڕۆژاوای دەیرەزوور دوێنێ لە دەردەم بنکەی سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە دەڤەری باکووری دەیرەزوور لە ڕۆژهەڵاتی سووریا خۆپیشاندانیان کرد.

ڕۆژی چوارشەممە بەهۆی بوردمانی تۆپخانەکانی تورکیاوە دوو منداڵ لە گەندێک لە دەڤەری منبەج گیانیان لەدەست دا.

خەڵکی ناوچەکە لە سەرلەبەیانی رۆژی هەینییەوە لە بەردەوم بنکەی سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە گۆڕەپانی نەوتی کۆنیکۆ کۆبوونەوەیان کرد و هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکەیان ئیدانە کرد.

خۆپیشاندەران ڕایانگەیاند کە کۆبوونەوەکەیان تا کاتێک کە کۆمەلگای جیهانی وەڵامی داواکارییەکانیان نەداتەوە و بەر بە دەستدرێژییەکانی تورکیان لە ناوچەکە نەگیردرێت، درێژەی دەبێت.

News Code 42624

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha