9 هەڵکەوتەی ئەهلی سوننە بۆ باڵوێزی ئێران لە وڵاتانی جیاواز پێشنیار کراون

ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ کاروباری کەمایەتییە ئایینی و مەزەبییەکان وتی: بە مەبەستی کەڵکوەرگرتن لە توانایی هەڵکەوتەکانی ئەهلی سوننە، 9 هەڵکەوتە وەکوو باڵوێزەکانی ئێران بە وەزیری دەرەوە پێشنیار کراون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مامۆستا عەبدولسەلام کەریمی ڕۆژی پێنجشەممە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی ڕایگەیاند: بەهێز کردنەوەی پێگەی ئەهلی سوننە و ڕۆڵگێڕانی هەڵکەوتەکانی ئەهلی سوننە لە ئێران لە بەرنامەکانی دەوڵەتی سێزدەهەمە.

مامۆستا کەریمی هەروەها لە شوێنگیری کردنی پرسی هەڵبژاردنی هەڵکەوتەکانی ئەهلی سوننە بۆ پۆستی پارێزگاری لە پارێزگا جیاوازەکانی ئێران هەواڵی دا.

News Code 42610

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha