AP ١٤٠١ پووشپەڕ ٦ ١٣:٥٧

خەتیب زادە:

دانوستانەکان ئەم هەفتەیە بەڕێوە دەچێت/کازمی پەیامی سعوودییەکانی هێنابوو

دانوستانەکان ئەم هەفتەیە بەڕێوە دەچێت/کازمی پەیامی سعوودییەکانی هێنابوو

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: خولی نوێی دانوستانکان، لە ڕۆژانی داهاتوو و لە ئەم هەفتەیە بەڕێوە دەچێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی سەبارەت بە سەفەری جۆزێف بورێل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی ئەورووپا وتی: هەوڵی داوە کە دانوستانەتان درێژە بدرێت و ئێمە لە ڕۆڵی ئاسانکاری ئەورووپا لە ئەو بارەوە دەسخۆشی دەکەین.

خەتیب زادە وتیشی: بورێل هاتە ئێران و گفتوگۆیەکی چڕوپڕئەنجام درا و روانگەی لایەنی ئەمریکیی گواستەوە و ئەوەی کە ئەمریکا بەڵێنی داوە پابەندی ڕێککەوتنی ناڤۆکی و بڕیارنامەی 2231 بێت و بەرژەوەندییەکانی ئێران بپارێزێت.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە شرۆڤەی دەستکەوتەکانی سەفەری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ تاران وتی: سەفەری ئاغەی کازمی لە پێشەوە پلان بۆ داڕێژراو بوو و لە چوارچێوەی پێوەندیە دوولایەنەکان و گۆڕانکارییە ناوچەییەکان، لەوانە ڕۆڵی سازێنەری بەغدا لە پێوەندییەکانی ئێران و عەرەبستانە.

کازمی پەیامی سعوودییەکانی هێنابوو

خەتیب زادە زیادی کرد: لە ئەو سەفەرەدا سەبارەت بە پڕۆژەی نوێ گفتوگۆ کرا. پێوەندی دوو وڵاتەکە چەند لایەنە و ستراتیژییە و درێژەی سەفەرێکە کە ماوەیەک لەمەوپێش وەزیری دەرەوەی عێراق هاتبووە ئێران.

ناوبراو وتی: یەکێک لە لایەنەکانی ئەو سەفەرە ڕۆڵی عێراق لە گفتوگۆکانی ئێران و عەرەبستانە. دەسخۆشی لە ڕۆڵی عێراق دەکەین، ئاغەی کازمی چەند خاڵی لەلایەن عەرەبستانەوە هێنابوو و لایەنی عەرەبستانی ئامادەیە لە ئاستی دیپلۆماتیک دانوستانەکان لە بەغدا درێژە بدات و بەم زووانە ڕێکەوتەکەی یەکلایی دەبێتەوە و دوای ئەوە، سەفەری شاندی تەکنیکی بۆ باڵوێزخانەکان ئەنجام دەدرێت.

وەتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەبارەت بە وردەکارییەکانی دانوستانی ناڕاستەوخۆی داهاتووی نێوان ئێران و ئەمریکا بە ئاسانکاری یەکێتی ئەورووپا، وتی: کات و شوێنەکەی تاڕادەیەک نادیارە و لە چەند کاتژمێری داهاتوو بڕایری یەکلایی دەدرێت و لە ڕۆژانی داهاتوو و هە لە ئەم هەفتەیەدا ئەو دیدارە ئەنجام دەدرێت.

گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لە نێوان ئێران و ئەمریکا ڕوو نادات

خەتیب زادە سەبارەت بە چۆنیەتی دانوستانەکانی داهاتووش وتی: گفتوگۆیەکی ڕاستەوخۆ لە نێوان ئێران و ئەمریکا ڕوو نادات و بە شێوەی non paper دەبێت.

ناوبراو ڕاشیگەیاند کە لایەنە ئەورووپییەکان لە گفتوگۆکان وەلا نەنراون بەڵکوو لە بەر ئەوەی کە بەس کێشەکان لە نێوان ئێران و ئەمریکایە، ئەو کۆبوونەوە بە شێوەی ناڕاستەوخۆ لە نێوان ئەو دوو وڵاتە ئەنجام دەدرێت.

خەتیب زادە زیادی کرد: ئەوەی کە لە سەر باس دەکرێت بەس بابەتی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان و کێشەکانە کە لە خولە پێشووەکاندا مابووەنەوە.

News ID 42568

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha