هەدەپە بەربژێری خۆی بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری دەناسێنێت

ڕێبەرانی هەدەپە خەریکی باس لەسەر دیاری کردنی بەربژێری هەڵبژاردنەکانی داهاتووی سەرۆک کۆمارین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە حاڵێکدا کە پارتی دیمۆکراتیکی گەلان ئەم ڕۆژانە سەرقاڵی بەڕێوەبردنی کۆنگرەی گەورەی پارتەکەیان لە ئەنقەرەیە، ڕێبەرانی پارتەکە لە گفتوگۆکانی خۆیان بۆ هەڵبژاردنی بەربژێری خۆیان بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی سەرۆک کۆماری هەواڵیان دا.

بە گویرەی ڕاپۆرتی بێریڤان ئاڵتان هەواڵنێری پەرلەمانیی پێزۆپۆتامیا، مدعەت سنجەر هاوسەرۆکی هەدەپە کە پێشتر لە حەزی خۆیان بۆ هەڵبژاردنی بەربژێری هاوبەش لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆن لە ئەگەری هاوڕێیەتی ئەوان، هەواڵی دابوو، ڕایگەیاند کە لە کۆبوونەوەکانی ئەم دواییەی پارتەکە گفتوگۆگەلێکیان لەسەر هەڵبژاردنی بەربژێری جێگرەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئەنجام دراوە.

هەواڵەکان باس لە ئەوە دەکات کە ئەگەر بەربژیری ناسێندراو لەلایەن ئۆپۆزیسیۆنەوە لەگەڵ فاکتەرەکانی هەدەپە و لایەنگەرەکان هاوئاهەنگی نەبێت، ئەو پارتە بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، ناوێکی بەهێز دەناسێنێت.

News Code 42542

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha