بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی تورکیا ڕۆژی ڕابردوو بە هێرش بۆ سەر گوندی سەرسول سەر بە پارێزگای وان، هاووڵاتییەکیان بە ناوی م.ای. ئا دەستگیر کرد. هێزەکانی تورک بە هاویشتنی گوللە و توندوتیژی لە دژی خەڵک، ئەو کەسەیان خستووەتە نێو ئۆتۆمبیلێک و ڕفاندوویانە. وێنە بڵاو بووەکان لە ئەو توندوتیژییە بە شێوەی بەربڵاو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تورکیا لەگەڵ کاردانەوە و رەخنەی زۆر بەرەوڕوو بووەتەوە.
لە وێنەکاندا هاتووە کە ژمارەیەکی زۆر لە جەندەرمە بە هێرش بۆ سەر ئەو گەڕەکە، توندوتیژی زۆریان هەمبەر خەڵک ئەنجام داوە. ئەوان ژمارەیەکی زۆری گوللەی ئاسمانی و بێ ئامانجیان تەقاندووە و پاشان کەسەکەیان ڕفاندووە.
موراد ساری ساچ نوێنەری هەدەپە لە وان، بە بڵاو کردنەوەی ئەو وێنە، ئەوە بە ستەمی حکومەت لە دژی کوردەکان وەسف دەکات.
کاردانەوەی زۆر خەڵک و بەرپرسە کوردەکان بە ئەو وێنانە، بووە هۆی ئەوەی کە کە مێدیاکانی سەر بە دەسەڵاتیش ڕایبگەیێنن کە ئەو توندوتیژییە بە هۆی خۆڕاگری خەڵکی ئەو گوندە بۆ دەستگیر نەکردنی کەسە تیرۆریستەکە بووە.
Your Comment