ئێران هیچکات لە کورسی دانوستانەکان دوور نەبووەتەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئێران هیچکات لە مێزی دانوستانەکان دوور نەبووەتەوە. هەر بۆیە بەردەوام لە گفتوگۆکان، داهێنانی گرینگمان بۆ گەییشتن بە ڕێککەوتنی باش پێشکەش کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران و جۆزێف بورل ، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا دوێنێ سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی "گفتوگۆ بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان" گفتوگۆیان کرد.

وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای دەسخۆشی لە هەوڵەکانی بەڕێز بورل بۆ گەییشتن بە ڕێککەوتن و ڕەخنە لە هەوڵە ناسازێنەر و هەڵەداوانەکانی ئەمریکا بۆ دەرکردنی بڕیارنامە لە شۆرای حوکامی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی و لە وەڵام بە داواکاری بەردەوام بوونی دانوستان وتی: تاران بەردەوام لە دانوستانی لۆژیک و لەسەر ئەنجام پێشوازی کردووە بەڵام بۆ گەییشتن بە ڕێککەوتنی باش و سەقامگیر، پێویستە لایەنی بەرانبەر هەڵسوکەوتی دوو فاقەی خۆی بنێتە لاوە.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان زیادی کرد: ئێران هیچکات لە مێزی دانوستانەکان دوور نەبووەتەوە. هەر بۆیە بەردەوام لە گفتوگۆکان، داهێنانی گرینگمان بۆ گەییشتن بە ڕێککەوتنی باش پێشکەش کردووە.

News Code 42453

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 15 =