جیهازاتی سەربازی دەوڵەتی دیمەشق لە دژی تورکیا بەکار دەهێنین

وتەبێژی هێزەکانی هەسەدە لە پێوەندی سەربازی، هێزە کوردییەکان لەگەڵ دەوڵەتی بەشار ئەسەد هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە سێبەری هەڕەشەکانی تورکیا بۆ دەسپێکی هێرشی نوێی سەربازی بۆ سەر باکووری سووریا و لە دژی هێزە کوردییەکان، ئارام حەنا، وتەبێژی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک ناسراو بە هەسەدە وتی کە ئەو گرووپە لە بواری سەربازی لەگەڵ دەوڵەتی دیمەشق پێوەندی هەیە و لە ئیمکانات و جیهازاتی سوپای سووریا بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی تورکیا و تیرۆریستەکانی سەر بە ئەو وڵاتە بهرەمەند دەبێت.

ناوبراو بە ماڵپەڕی ئەلعەرەبی ئەلجەدید وتی کە هێزە کوردییەکان بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی هەر جۆرە هەوڵێکی سەربازی لەلایەن تورکیا و گرووپەکانی سەر بە ئەو وڵاتەوە، بەتواوەتی ئامادەیە. بە وتەی ناوبراو ئەنجومەنی سەربازی هەسەدە هەوڵی پێویست بۆ ئەو مەبەستەی ئەنجام داوە و بە وردی جووڵە سەربازییەکان چاوەدێری دەکات و هەموو هێزەکانیان لە ئامادەباشیدایە.

ئارام حەنا وتەبێژی هێزەکانی هەسەدە لە درێژەدا ئاماژەی دایە سەر پێوەندییەکانی ئەو گرووپە لەگەڵ دەوڵەتی سووریا و وتی: هەسەدە لە بۆ ئامانجی نەتەوەیی و پێداویستی بەرگری لە خاکی سووریا لەگەڵ دەوڵەتی سووریا هەمبەر هێرشە داگیرکەرانەکان لە پێوەندیدایە. هێزەکانی دەوڵەتی دیمەشق ئیمکانات و تواناییەکی هەیە کە دەبێتە هۆی ئەوەی کە ڕەوتی شەڕ لە گۆرەپان بگۆڕدرێت.

وتەبێژی هەسەدە وتیشی کە پێوەندی ئەو گرووپە لەگەڵ دەوڵەتی سووریا بەس بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی هەوڵە داگیرکەرانەکانی تورکیایە.

News Code 42446

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 4 =